پەتای کۆڤید ١٩ بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕاستەوخۆ (بە تووش کردن) و نا ڕاستەوخۆ (شێواندنی ژیانی ڕۆژانە) کاریگەریی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست کردووە. پێمان خۆشە بانگهێشتت بکەین بەشداری لە ڕاپرسیەکەمان بکەیت. کۆڤید ١٩، کەسایەتی و كوالێتی ژیان: برەوـ بەخودان لە کاتی پەتادا پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە لەسەر بیرکردنەوەکانی خەڵک لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەوەی هەستی پێدەکەن، بیری لێدەکەنەوە و ئەنجامی دەدەن پەیوەست بە پەتاکە، و چۆن کەسایەتییەکەیان پەیوەندی بە کاردانەوەکانیان هەیە. ڕێکخەری پڕۆژەکە پێکدێت لە پڕۆفیسۆر ماگدێلینا زێمۆیتێل ـ پیۆترۆوسکا لە زانکۆی کاردینال ستێفێن ویسزینسکی لە ڤارساڤا/وارشۆ، پۆڵەندا و ناوەندی دەروونناسی کەلتورـ بڕ. لە لیستی هاوبەشە نیشتمانیەكانمان لە ناونیشانی (CSWU) ی ناوەندی دەروونناسی کەلتورـ بڕ بەردەست دەبن:
https://www.crossculturalpsychlab.com/ و له ڕیسێرچ ـ گێیت: بەردەست دەبێت: https://www.researchgate.net/project/COVID-19-personality-and-quality-of-life-Self-enhancement-in-the-time-of-pandemic
ئامانجی ئهم توێژینهوهیه بریتیه له وهرگرتنی ئامارێكی گشتگیر له بارهی ههڵچوون و كاردانهوهی هۆشهكی بهرانبهر به پهتای كۆڤید 19
ئهگهر ڕهزامهندی به بهشداربوونت ئهوا:
- توێژینەوەکە ماوەی ٣٠ خولەکی پێدەچێت
- پپێویستە تەمەنت بەلایەنی کەم ١٨ ساڵ بێت
- داوات لێدەکرێت زانیاریمان پێبدەیت لەبارەی تەمەن، ڕەگەز، نەتەوە، پابەندی ئایینی و بارودۆخی ئابوریی خێزانەکەت. هەروەها لەبارەی شارەکەت لێت دەپرسین کە تێیدا دەژیت (شوێن) لەبەرئەوەی ئەو زانیارییە بۆ ئێمە گرنگە تا شیبکەینەوە. وە زانیاریەكان لای ئێمە بە پارێزراوی دەمێنێتەوە، تەواوی زانیارییەکان تەنیا بۆ شیکردنەوەی هاوبەش بهكار دههێنرێن.
ئەگەر ڕازی بیت بەشداریی بکەیت، تکایە كلیك بکە لەسەر بژاردەی دوگمەی "ڕازیم" لە خوارەوە. ئەگەر ڕازی نیت كه بەشدار بیت هەڵبژاردنی "ڕازیی نیم" هەڵبژێرە یان کۆتایی به وێبگهڕهكه بێنه.